AM:09:45:10/06/2024
13240 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری بەشی پێشبینییەکان لە کەشناسی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا و کاریگەری کەشوهەوای نیمچە دورگەی عەرەبییەوە رەشەبایەکی بەهێز سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و تا سبەینێ کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بژار ئەکرم بەڕێوەبەری بەشی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو رەشەبا بەهێزەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە خێراییەکەی لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی
بەوەش کرد، ئەو رەشەبا بەهێزە بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا و کاریگەری کەشوهەوای نیمچە
دورگەی عەرەبییەوە رووی لە هەرێم کردووە.
باسی
لەوەش کرد، کاریگەری رەشەباکە تاوەکو سبەی سێشەممە بەردەوامی دەبێت و سەرجەم
ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، رەشەبایەکی بەهێز ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و زیانی بە دار و
درەختی سەر شەقامەکان گەیاندووە.
ئیحسان
سابر – سلێمانی