سەردێڕ:

کاریگەرییەکانی کەمخەوی لەسەر منداڵان چین؟

AM:12:01:27/05/2024

1752 جار خوێندراوەتەوە

زیانەکانی نەخەوتن تا درەنگانی شەو لەسەر تەندروستی لەشی منداڵان گەورە و ئاڵۆزن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە سیستمی بەرگری جەستەوە هەیە لە دژی نەخۆشی و هەوکردن بۆیە زۆرێک لە منداڵان بەدەست هەوکردنەوە دەناڵێنن کە دووبارە دەبێتەوە تێکچوونی خەو کاریگەری لەسەر رێژەی دەردانی هۆرمۆنەکانیان هەیە، جگە لە تێکچوونی کارکردنی سیستەمی بەرگری.


راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی ڤینمێک بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە تەندروستی گشتی ئاماژەی بەوە کردووە، خراپ خەوتن، یان کەمخەوی چەندین کاریگەری زیانبەخشی هەیە، لەوانە:


١.کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و توانای هزری و توانای بیرکردنەوەیان.

٢.کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای تەرکیزکردنیان دەبێت و سەرقاڵکردنیان زیاد دەکات.

٣. ئەگەری قەڵەوی و زیادبوونی کێش.

٤.زیادکردنی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.

٥.زیاتر تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن لە چاو ئەوانی تر.

٦.تێکدانی کرداری هەرس.

٧.دووچاری دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبن.













گەلەری