سەردێڕ:

دژی وەرگرتنی پارە لێیان؛ خۆپیشاندانی خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆی راپەڕین دەستی پێکرد

PM:10:57:26/05/2024

7156 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆی راپەڕین لە رانیە دەستی پێکرد و خوێندکارەکان دەڵێن، پێیان وتراوە دەبێت حەوت هەزار دینار بدەن پێش چۆڵکردنی بەشەناوخۆییەکەیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆی راپەڕین لە رانیە دژی وەرگرتنی پارە لێیان، پێش چۆڵکردنی بەشەناوخۆییەکەیان خۆپیشاندانیان دەست پێکرد.

ئەو خوێندکارانە ئاماژە بەوە دەکەن، پێیان وتراوە دەبێت پێش بەجێهێشتن و چۆڵکردنی بەشەناوخۆییەکەیان، بڕی حەوت هەزار دینار بدەن. 
دەشڵێن، تا ئێستا نازانین بە چ هۆکارێک داوامان لێدەکەن ئەو بە پارەیە بدەین. 

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک خوێندکارانی بەشەناوخۆیی بەشێک لە زانکۆکانی هەرێم دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکان گردبوونەوە، لەبەرامبەریشدا حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە و هیچ کارێکیان بۆ ئەنجام نەدراوە. 

سابر عەبدوڵڵا- راپەڕین















گەلەری