سەردێڕ:

رێگای بازیان-سەنگاو ٢٥ کیلۆمەترە و حکومەتی کاربەڕێکەر تەنها پێنج کیلۆمەترى قیرتاو دەکات

PM:10:33:26/05/2024

1416 جار خوێندراوەتەوە

رێگای نێوان بازیان و سەنگاو درێژییەکەى ٢٥ کیلۆمەترە و پڕە لە چاڵ و تاسە بەڵام دواى چەند ساڵێک حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، تەنها پێنج کیلۆمەترى قیرتاو دەکات، ئەندازیاری پڕۆژەکەش دەڵێت بەهۆی نەبوونى پارەوە کارەکەیان بە سستى بەڕێوەدەچێت.


رێگای نێوان بازیان و سەنگاو دوای ساڵانێکی زۆر لە خراپی رێگاکە ئێستا بەمەبەستی قیرتاوکردن تێکەڵەرێژ کراوە، درێژی رێگاکە ٢٥ کیلۆمەترە و پڕە لە چاڵ و تاسە بەڵام لەئێستادا کار بۆ قیرتاوکردنی تەنها پێنج کیلۆمەتری رێگاکە دەکرێت.

ئەو رێگایەی بڕیارە قیرتاو بکرێت درێژییەکەی پێنج کیلۆمەترە و یەحیا محەمەد ئەندازیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، بەهۆی پێنەدانی پارەوە کارەکانیان بەسستی بەڕێوەدەچێت. هاوکات، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر پڕۆژەکە بەڵێنی زوو تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەکەی دا.

بەپێی زانیارییەکانیش، تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر لەکۆی یەک ملیار دینار لە بودجەی پڕۆژەکە، تەنها ٥٠ ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەڕەرای بەڵێنەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر چەندین پڕۆژەی رێگای نێوان شارەکانی هەرێم بە ناتەواوی ماونەتەوە لەوانەش، رێگای سلێمانی-دەربەندیخان و کەلار، رێگای سلێمانی-رانیە و هەولێر، هاوکات رێگای سلێمانی کۆیە هەولێر بەتەواونەکراوی ماونەتەوە.


 













گەلەری