سەردێڕ:

بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی شاخی گۆیژە دەکرێت بە پڕۆژە

PM:09:10:26/05/2024

5796 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، یەکێتی لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەستیکردووە بە بڕینی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ لە چەند شوێنێکەوە بە مەبەستی بنیادنانی پڕۆژە.


رووخاندنی بەشێک لە شاخی گۆیژە بووە بە باس و خواسی خەڵك لە سلێمانی و دەڵێن تەنها ئەو شاخە مابوو یەکێتی ئەویشی کرد بە پڕۆژە و دەیفرۆشێت، هاوکات لە سەرووبەندی کاردانەوەکانیش لە ئێستاوە چالاکوانان هاتوونەتە دەنگ و داوای راگرتنی ئەو کارە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، هانا چۆمانی رۆژنامەنوس دەڵێت، "واز لە یەک ملیۆن نەمام بهێنن بەس گردەکە بپارێزن لە وێران کردن مەمنونین، سوپاس بۆ شاسوار عبدولواحید، کە بناری شاخەکەی کردە چاڤی لاند، دەنا ئێستا هەمووی کرابوو بە شوقەی هەراجکراو".

هەر لەو بارەیەوە شوان محەمەدی رۆژنامەنوس ئاماژە بەوە دەکات، "پرسی بەرگریکردن لە گۆیژە و سروشتەکەی پرسێکی مەدەنی و هەموو خەڵکی سلێمانی و هەرێمی کوردستانە، هیوادارن ببێتە پرسی هەموو هاونیشتمانییەکی دڵسۆزی ئەم شارە".

ئەمە لەکاتێکدایە، یەکێتی لە شوێنە گرنگ و گرانبەهاکانی سلێمانی هەزاران دۆنم زەویی داگیرکردووە بەڵام وا کار گەیشتە داگیرکردنی شاخەکانی و کردنیان بە پڕۆژە.

No description available.

No description available.












گەلەری