سەردێڕ:

چین ئۆتۆمبێلێکى هەرزانبەهاى بەرهەمهێناوە و رکاربەرى ئۆتۆمبێلی وڵاتانى پیشەسازیى دەکات

PM:07:15:26/05/2024

3304 جار خوێندراوەتەوە

چین، بەبێ شەڕ و جەنگى گەورە خەریکە کۆنتڕۆڵى بازاڕەکانى جیهان دەکات و شوێنى بە ئەمریکا و ئەوروپا لێژکردووە، بەتایبەتى لە دروستکردنى ئۆتۆمبیلدا، رۆژئاواش بە پلانێکى نوێ رووبەرووى زلهێزەکەى رۆژهەڵاتى دوور دەبنەوە.


کۆمپانیای (بی وای دی)ـی چینی کە ساڵی رابردوو بووە گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا، جێگەی بە کۆمپانیای تێسلا لەقکردووە و دەیەوێت ئۆتۆمبێل بە نرخى هەرزان بدات بە کڕیارەکانى.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی (سیگول) بەرهەمە نوێیەکەی کۆمپانیای (بی وای دی)ـیە، کە نرخەکەی کەمتر لە ٢٢ هەزار دۆلار دەبێت و دەیەوێت ساڵی داهاتوو لە دوو کارگەی تایبەت بەخۆی لە ئەوروپا بەرهەمی بهێنێت و بیخاتە بازاڕەکانیەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، قەبارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا لە ئەوروپا و لە مانگی نیسانی رابردوودا بە رێژەی ٢.٣٪ کەمی کردبوو، هەروەها نرخی پشکەکانی لەمساڵدا بەڕێژەی ٢٥٪ دابەزیوە.

لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی واشنتۆن بۆ پاراستنی بازاڕەکانی، لەم مانگەوە بە بڕی ١٨ ملیار دۆلار باجی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی چین زیادکردووە، بە تایبەتی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

هاوکات، پێگەی (بلومبێرگ) بڵاوى کردەوە، ئەوروپا ناتوانێت وەک ئەمریکا هەنگاو بنێت و باجی قورس بسەپێنێت، چونکە پشتی زۆر بە بازاڕی ئۆتۆمبێلی چینی دەبەستێت.

ئێستاش چین رێژەی ٦٠٥ـی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر ئاستی جیهان پێکدەهێنێت و ئەوەش گورزێکى کەمەرشکێنى لە ئەمریکا داوە.

هەر بەهۆى پەلکێشیەکانى چینەوە، لە کۆتا کۆبوونەوەیان لە ئیتاڵیا کە ماوەی سێ رۆژی خایاند، وڵاتانی (گروپی٧) رایانگەیاند، سیاسەت و هەڵسوکەوتە نابازاڕییەکانی حکومەتی پەکین زیانی بە پیشەسازی و کرێکار و ئابوریی وڵاتاکەیان گەیاندووە، جەختیشیان کردەوە دەبێت سنوورێک بۆ چین دابنرێت.













گەلەری