سەردێڕ:

پڕۆژەیاسای پشووەکان رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا بۆ پەسەندکردنی؛ ساڵیادی هەڵەبجەشی تێدایە

PM:06:31:26/05/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرد لەبارەی پەسەندکردنی یاسای پشووەکانی عێراق کە خۆی لە بەپشووکردنی رۆژی ١٦ـی ئازار بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەی و رۆژی ٢٤ـی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی غەدیر دەبینێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی لەبارەی یاسای پشووە فەرمییەکانەوە ئاڕاستەی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرد.

ئاڕاستەکردنی نوسراوەکە بۆ دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پەسەندکردنی یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراقە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق ١٥ رۆژی لەبەردەمدایە بۆ پەسەندکردنی و ئەگەر لەو ماوەیەدا سەرۆک کۆمار هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدات، ئەوا بەپێی دەستوری عێراق یاساکە لەدوای ئەو ١٥ رۆژەوە خۆی کارا دەبێت.

رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگە لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر پەسەندکردنی پشووی ١٦ـی ئازار لە تەواوی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، هەروەها بە پشووکردنی رۆژی ٢٤ـی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی غەدیر.













گەلەری