بانکی رەشید رایگەیاندووە، بەشی چوارەمی پێدانی قەرز دەستپێدەکەن، کە هەریەک لە گەنج، دەرچووان و ئەوانە دەگرێتەوە بەدوای کاردا دەگەڕێن.
بانکی رەشید باسی لەوەکردووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت قەرز لە بانکەکە بکەن لەرێگای بانکەکەوە داواکاری پێشکەش دەکەن و لەماوەیەکی کورتدا پارەکەیان پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی قەرزەکە لە ٢٠ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات.
جەختیشی کردووەتەوە، پێشکەشکردنی داواکاری بۆ قەرز لە بانکەکە تەنها لەرێگای بانکی
رەشیدەوە دەبێت و پێویستی بە هیچ ناوەندێک نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەردەوام بانکە جیاوازەکانی عێراق پێدانی قەرز و
پێشینە بە هاوڵاتییان و گەنجان و مووچەخۆرانی حکومی رادەگەیەنن، کە ئەو هەنگاوەی
بانکەکان کارئاسانی زۆر بۆ ژیانی هاوڵاتییان و بەردەوامی جموجوڵی بازاڕ دەکات.