سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانەوە

AM:10:44:26/05/2024

77120 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ بەغدا بنێردرێت. وتیشی، لیستەکە بەبێ پلەبەرزکردنەوە دەبێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە کراوە و تاوەکو ناوەڕاست و کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەکە تەواو دەبێت و دەنێردرێت بۆ بەغدا.

باسی لەوەشکرد، لیستی مووچە بەبێ پلەبەرزکردنەوە دەبێت، لەکاتێکدا دەبوو لیستی مانگی پێنج بە پلەبەرزکردەوەوە بنێردرایە بۆ بەغدا.

ئەو چاوگە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، "بەغدا ناچێتە ژێر باری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، هێشتا هێزە ئەمنییەکانی هەرێم مووچەی مانگی چواری ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و مووچەکەیان لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە. وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر باس لەوەدەکات، ناردنی پارەکە تەنها واژۆی وەزیری دارایی ماوە. وەزارەتی دارایی عێراقیش باس لەوەدەکات، گرفت لە لیستەکەدا هەیە و هێشتا هەرێم داهاتی نانەوتی نەناردووە بۆ بەغدا.

هێرش قادر، هەولێر

هـ.ئـ













گەلەری