سەردێڕ:

لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەكرێت

AM:09:42:26/05/2024

6428 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەكرێت، وتیشی، گۆڕانكاری لە بەشێك لە ماددەکاندا کراوە.


کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەرێمی كوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا بۆ هەر هاوڵاتییەک دوو كیلۆ و ٥٠٠ گرام برنج دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، بۆ هەر هاوڵاتییەک کیلۆیەک شەكر و زەیتێکی یەك لیتری و یەك قوتو دۆشاوی تەماتەی ٤٠٠ گرامیش دانراوە.

ئەوەشێ خستەڕوو، ئەم مانگە لەتكەنۆك دابەشناکرێت و لەجیاتی ئەوە بەشی هەر كەسێك لە نیسك لە نیو كیلۆوە دەكرێت بە یەك كیلۆ.













گەلەری