سەردێڕ:

ئیستەنبوڵ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون

PM:10:14:23/05/2024

2860 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر قاوەخانەیەک لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستەنبوڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر قاوەخانەیەکی شەقامی ئەیازمەر لە ئوسکودار لە شاری ئیستەنبوڵ.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەهۆی هێرشە چەکدارییەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی دوانیان سەختە. 

ئەوەشیان خستووەتە روو، لەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

May be an image of 11 people, crowd and text

May be an image of 4 people and text

 













گەلەری