هەرێم هەژماری بانکی دەکاتەوە و بەغداش دەڵێت، ئەو بانکانەی هەرێم هەژماری لێدەکاتەوە حکومی نین و رەزامەندی نادەن، سودانیش بانکی تی بی ئای راسپاردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە لێیەوە سود لە چەندین پێشینە و قەرز وەردەگرن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەرێم دەستی بە کردنەوەی هەژماری بانکی کردووە بۆ مووچەخۆران لە بانکەکانی خۆی، بەڵام تا ئیستا بەغداد رەزامەندی نەداوە، بە هۆکاری ئەوەی بانکەکان حکومی نین و حکومەتی عێراق بۆ مووچە مامەڵە لەگەڵیاندا ناکات و تەنها مامەڵە لەگەڵ بانکە حکومیەکانی خۆیاندا دەکەن.
هاوکات، محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بانکی تی بی ئای حکومەتی راسپاردووە بۆ بەبانکیکردنی
مووچەخۆرانی هەرێم، بانکەکەش چەند جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ بانکەکانی هەرێم، لەوانەش،
پێشینەکانی خانوو، هاوسەرگیری، خوێندن، نەخۆشی، قەرزی گەورە و بچووک و چەند خزمەتگوزارییەکی
دیکەی بانکی.
کاتێک مووچەخۆر
لە بانکی تی بی ئای هەژمار دەکاتەوە، ئەگەر لە لقەکانی خۆیان مووچەکەی رابکێشێت هیچ
بڕە پارەیەک لە مووچەخۆر ناگەڕێندرێتەوە، بەڵام لە بانکەکانی هەرێم، بۆ هەر مووچەیەک
دوو هەزار و ٥٠٠ دینار دەگەڕێندرێتەوە.
یەکێکی دیکە لە
تایبەتمەندییەکانی بانکی تی بی ئای ئەوە، کاتێک مووچەخۆر لە دەرەوەی هەرێم کارتەکەی
بەکار دەهێنێت، دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی پێ دەدرێت، واتە دەتوانێت ١٠٠
دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار وەربگرێت، بە پێچەوانەوە ئەو تایبەتمەندییە لە هیچ یەکێک
لە بانکەکانی هەرێمدا نیە.