سەردێڕ:

بانکی رافیدەین: ٢٠ ملیۆن دینار قەرز دەدەینە سەرجەم هاوڵاتیان

AM:10:39:17/05/2024

40572 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و بەمەبەستی فراوانکردنی ژێرخانی ئابووری و داهاتی تاکەکەسی، یەک بۆ ٢٠ ملیۆن دینار دەدەنە سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی. دەشڵێت، "پێویستە لە رێگای سەکۆی تایبەتی بانکەکەمانەوە داواکاری بۆ قەرزەکە پێشکەش بکرێت".


بانکی رافیدەین لە رێگای سەکۆی تایبەتی خستنەڕووی خزمەتگوزاری بانکی رایگەیاند، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، دەست دەکەنەوە بە پێدانی قەرزی موبادەرە( دەستپێشخەری ئابووری) کە لە یەک ملیۆن بۆ ٢٠ ملیۆن دینارە.

ئاماژە بەوەش کراوە، قەرزەکە بە قیستی درێژخایەنە، داواکاری قەرز بۆ راییکردنی کارەکانی دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتنی ٢٠ ملیۆن دینار پێشکەش بکات و مانگانە بڕی یەک ملیۆن دینار وەربگرێت، وە قەرزەکە دەدرێتە هەموو هاوڵاتیەک بەبێ جیاوازی تەنها پێویستە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت.

باس لەوەش کراوە، هەر خوێندکارێک یاخود خاوەن پیشەیەکی بچوک داواکاری بۆ قەرزەکە پێشکەش بکات، ئەوە ساڵانە دەتوانێت بۆ سێ مانگ قەرزەکە دوابخات بەبێ هیچ گرفتێک بۆ سەر قەرزەکەی.

ئەوەش هاتووە، "بۆ داواکردنی قەرزەکە پێویستە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی ئەپڵیکەیشینی تایبەت بە بانکی رافیدەین بکاتەوە و لەوێوە داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی قەرزەکە کە وەک سولفەیەکی مانگانە و ساڵانەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی رافیدەین رۆژی ٢٣ـی نیسان رایگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی و داهاتی تاکەکەسی لەسەر ئاستی ساڵانە دەست دەکەنەوە بە پێدانی قەرزی دەستپێشخەری بە سەرجەم هاوڵاتیان کە بتوانن بە هۆیەوە ببنە خاوەن پیشەیەکی بچوک یاخوود کارەکانیان گەورەتر بکەن.













گەلەری

‌بەپەلە