سەردێڕ:

ئەو مووچەخۆرانە کامانەن کە لە لیستی مووچەی مانگی چواردا نین؟

PM:07:11:15/05/2024

25064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاو کردەوە و بەپێی لیستەکە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان پێدەدرێت جگە لە ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش لەگەڵ هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەی ٧٠ و یەکەی ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاو کردەوە و بەپێی لیستەکە مووچەی مانگی چواری ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش لەگەڵ هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەی ٧٠ و یەکەی ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان دابەش ناکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەناردنی پارەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.

ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاو کردەوە و تێیدا، خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستیی تایبەت و زیندانیە سیاسییەکان ئەمڕۆ مووچەیان پێ دەدرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی رابردوو بڕی ١٦٨ ملیار دینار و ئەمڕۆش بڕی ٤٤٣ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم.

رۆژی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.













گەلەری