PM:05:48:15/05/2024
19316 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاو کردەوە و تێیدا ئەمڕۆ چوارشەممە، خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستیی تایبەت و زیندانیە سیاسییەکان مووچەیان پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستیی تایبەت و زیندانیە سیاسییەکان ئەمڕۆ مووچەیان پێ دەدرێت.
هاوکات بەپێی لیستەکە، سبەی پێنجشەممە هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی،
کاروباری کۆمەڵایتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی
وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوجەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی، دابەش دەکرێن.
هەروەها، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووش، هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە،
داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،
بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی
ئاو دابەش دەکرێن.
رۆژی یەکشەممەش، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ وەزەتی
پلاندانان و رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش دەکرێن و رۆژی دووشەممەش، مووچەی هەریەکە
لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان
و سەرۆکایەتی ئەنجمونەی وەزیران دابەش دەکرێت.