سەردێڕ:

ئایا خەوتن لەبەردەم پانکەدا تەندروستە؟

PM:08:36:14/05/2024

2596 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەک هۆشداری دەدات لە کارپێکردنی پانکە بەدرێژایی شەو بەهۆی هەندێک مەترسی تەندروستی کە لەوانەیە لە ئەنجامی ئەو کارەدا بێتە ئاراوە.


وەک لە ماڵپەڕی روسیا تودەیدا هاتووە، مارتن سیلی شارەزای بواری خەو رایگەیاندووە، زیانی پانکە لە رۆژانی گەرمای زۆردا رەنگە زیاتر بێت لە سوودەکەی، روونیشیکردەوە پانکە کارەباییەکان هەوای ژوورەکە بڵاودەکەنەوە، بەڵام گەردەکانی تۆز و بەکتریا و ماددە هەستیارەکانی تریش بەرز دەکەنەوە.

سیلی دەڵێت: "ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک پژمینی زۆر، ئاوی چاو، ئاوی لووت، خورانی قوڕگ و کێشەی هەناسەدان".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنانی پانکەی کارەبایی دەبێتە هۆی وشککردنەوەی هەوا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە زیاتر بەڵغەم بەرهەمبهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گیرانی لووت و سەرئێشە بەهۆی ئازاری جیوبەکان.

سیلی هۆشداریدا لەوەی هەوای وشکی پانکەکان دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو و خورانی، ئەمەش دەتوانێت کێشەیەکی تایبەت بێت بۆ ئەوانەی هاوێنەی چاو بەکاردەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاراستەکردنی هەوای سارد لە پانکەی کارەباییەوە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان.













گەلەری