PM:01:24:05/02/2025
1924 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی راگوزەری سوریا بۆ جارێکی دیکە داوای رادەستکردنی بەشار ئەسەد لە روسیا دەکات بەرامبەر بە مانەوەی هێزە سەربازییەکانی روسیا لە سوریا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا، بەرامبەر بە مانەوەی هێزە سەربازییەکانی روسیا لە چەند بنکەیەک لە سوریا داوای رادەستکردنی بەشار ئەسەد و بەرپرسە باڵاکانی دەکات وەک قەرەبووکردنەوەیەک بۆ ئەو وێرانکارییەی کە زیاد لە ١٣ ساڵ کردویەتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مۆسکۆ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بنکەی سەربازی لە سوریا دامەزراندووە کە
یەکێک لەوانە بنکەی حمەیمیم و تارتوس کە بە دوو پایەی سەرەکی بوونی سەربازی روسیا
لە دەریای ناوەڕاست و ئەفریقا دادەنرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا پرسیاری گەورەی سەبارەت
بە داهاتووی بنکە سەربازییەکانی روسیا دروستکرد، بەتایبەتی کە رژێمەکە هاوپەیمانێکی
سەرەکی مۆسکۆ بوو.