پارێزەری دۆسیەی عومەر مامە کوردە رایگەیاند، بانگهێشتی یۆنامی کراون و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی بەردەوامن.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ئاسۆ هاشم پارێزەری دۆسیەی عومەر مامە کوردە بڵاوی کردەوە، لەسەر کەیسی عومەر مامە کوردە بانگهێشتی یۆنامی کراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، یۆنامی ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتی لە کەیسەکە دووپات کردەوە
و لە داهاتوودا کاری هاوبەشیان دەبێت لەسەر کەیسەکە.
دوێنیش، کۆمەڵێک لە چالاکوان و رۆژنامەنووسان
لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە عومەر مامە کوردە لە هەولێر
دەستگیرکراوە و هاوشێوەی سزادراوانی بادینان تۆمەتێکیان داوەتە پاڵی، داوا لە نێردەی
نێردەى وڵاتان لەعێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن
دەستوەردانى بەپەلە لەو پرسەدا بکەن و عومەری مامە کوردە و سەرجەم گیراوانی دیکە دەستبەجێ
ئازاد بکرێن.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە عومەر
مامە کوردە ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی
هەولێرەوە دەستگیرکراوە و پێشتر پارێزەرەکەی باسی لەوە کرد، هێزە ئەمنییەکان
بەڵگەکانی بە ناتەواویی دەبەنە بەردەم دادگا، تاوەکو ئازاد نەکرێت.
دەستگیرکردنی عومەر مامە کوردە دوای ئەوە هات کە
لە یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان باسی لەوە کرد بوو، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی
کاربەڕێکەری هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان بردووە و
دابەشی ناکەن.