AM:11:50:12/10/2021
28732 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەپارێزگای میسانی عێراق، کەسوکاری نەخۆشێک دوای گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا، بەچەک هێرشدەکەنە سەر پزیشکەکە و دەستڕێژی گوللـە دەکەن بەرووی ماڵی پزیشکەکەدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، پزیشکەکە ناوی "حەیدەر سەعدوون"بووە و دانیشتووی پارێزگای میسانە و پزیشکی ئەو نەخۆشە بووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.