سەردێڕ:

یەکێتی لە پارتی خۆشحاڵترە

PM:03:09:08/05/2024
4156 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+ -

باشمان لەبیرە، یەکێتیی وتی ئاگام لە ناردنی نەوت و گرێبەستی پەنجا ساڵە نیە، کەچی لە تورکیا نوێنەری خەریکی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەبوو هاوشانی پارتیی، لە ڕیفراندۆمدا بەیاننامەی هاوسەرۆکان دزەی پێدەکرا کە گوایە لەگەڵی نییە کەچی لەبارەگای بارزانی لەسەر پێشنیاری ئەوان ڕۆژی گشتپرسی دیاری کرا، هاوشانی ئۆپۆزسیۆن، ڕەخنەیان لە دابەشکردنی مووچە دەگرت کە بۆچی مانگ پەنجا ڕۆژە، بەڵام لە حکومەت، هاوشانی پارتی دەستیان بەسەر پارەی نێردراوی مووچەدا گرتبوو!

لە شاشە و تۆڕی کۆمەڵایەتیی دژی هەژماری منە، کەچی لەولاوە خەریکی فشارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە! وەلێ دووساڵیشە هەتا ئۆپۆزسیۆن پەڕلەمانی لەڕێی دادگاوە پێ هەڵنەوەشاندەوە یارییان بەڕۆژی دیاری کراوی هەڵبژاردنەوە دەرکرد، کەچی ئێستاش بۆ خۆبەریکردن کەوتوونەتە سکاڵا و سکاڵاکاری و کۆنگرەی ڕۆژنامە بەستی گوایە پارتیی دیموکراتی شەریکیان، هۆکاری دواخستنی ڕێکارەکانی کۆمسیۆنە، کەچی نوێنەرییشیان شان بەشانی پارتیی یان لە بەغدادە یان لەتاران، لەپێناو خۆ دزینەوە لەئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئەمەی یەکێتیی دەیکات، جگە لە زیاتر بڕوا بوون لەلای تاک بەتاکی خەڵک کە ئەو حیزبە بەهەمان شێوەی پارتییی، خاوەن ئاڵەنگاری بەردەم هەڵبژاردنە و ترسە لە ئەنجامدانی پرۆسەکە، بۆیە ئێستاش بە هەرگرفتێکی بەردەم هەڵبژاردن یەکێتیی زۆر لەپارتیی خۆشحاڵترە.

گەلەری