سەردێڕ:

سلێمانی؛ لە مانگی رابردوودا ٩٤٣ منداڵ لەدایك بوون

PM:10:37:19/03/2024

2004 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری ٩٤٣ منداڵ لەدایک بوون و دوو هەزار و ٤٩٩ کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد، لە مانگی شوباتدا دوو هەزار و ٤٩٩ کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و یەک هەزار و ٥٠٤ کەسیان داغلی نەخۆشخانە کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، ٩٤٣ منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایک بوون کە ٤٣٥ـیان کچ بوون و ٥٠٨ـشیان کوڕ بوون و ٥٢٤ منداڵیش بە سروشتی لەدایک بوون.

باس لەوەش کراوە، لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٩٥ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و ٢١ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەک حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و یەک حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە و ٩٩ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون.













گەلەری