سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاوی هێڵی دووی دوکان دەستی پێکردەوە

PM:12:10:11/03/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان لە سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە. دەشڵێت، "سبەی ئاو دەگاتە قڕگە و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری سلێمانی."


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی شکانی بۆرییەکی ئاوی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دابەشکردنی ئاو راگیرا، ئەمڕۆ دووبارە دابەشکردنی ئاو لەو هێڵەوە دەستی پێکردووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە بەشی دابەشکردن هەموو ئەو شوێنانەی کە ئاویان نەبووە بەتایبەتی ناوچەی قڕگە و ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی ئاویان پێدەگات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژ بەهۆی شکانی بۆرییەکی ئاوی دوکان کێشەی کەمی ئاو لە سلێمانی دروستببوو کە بەهۆیەوە ماوەی زیاتر لە ١٦ رۆژ لە هەر یەک لە گەڕەکەکانی هەواری شار و ئیبراهیم پاشا و کازیوەی یەک و دوو و چەند گەڕەکێکی تر، تەنها دووجار ئاو بۆ هاوڵاتییان بەردرایەوە.













گەلەری