PM:01:11:28/02/2024
2664 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەردەوامدەبن لە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە هەرێم و چاودێری سەرجەم پێشێلکارییەکان دەکەن.دەشڵێت " گەورەترین پێشیلکاریش بەرامبەر بە مافی مرۆڤ لە هەرێم بڕینی موچەبووە لە مووچەخۆران".
ئەمڕۆ چوارشەممە، مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە لێدوانێکیدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەورەترین پێشیلکاری بەرامبەر بە مافی مرۆڤ لە هەرێم کە کرابێت بڕینی مووچەبووە، ئەوەش بە پێشێلکاری دادەندرێت بەرامبەر بە مووچەخۆران.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا لە هەرێم پێشێلکاری بەرامبەر
بە مافی مرۆڤ بەردەوامە، بەڵام هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە.
دەشڵێت " رەخنەمان لە زۆر پێشێلکاری هەبووە کە ئاراستەی لایەنە
پەیوەندیدارەکان کراون".
باسی لەوەش کرد، بەردەوامدەبن لە چاودێریکردنی سەرجەم
سێکتەرەکان، ئەو هەنگاوەش لەپێناو دەستەبەری مافەکانی مرۆڤە لە هەرێم و داواش
دەکەن کە سەرجەم لایەنەکان پابەندبن بە پاراستنی مافی مرۆڤ لە هەرێم.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەم
چەند ساڵانەی کۆتاییدا کارکردن لەسەر پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین، بووەتە
جێگای سەرنج لەلایەن هاوڵاتیان و چاودێران و رۆژنامەوانان و رێکخراوەکانی ئەو بوارەوە،
بەجۆرێک چەند جارێک لەسەر خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی رۆژنامەوان و کەسانی
ئاسایی دەستگیرکراون. بەڵام وەک شارەزایانی بواری مافی مرۆڤ باسی دەکەن، سەرەڕای دەستگیرکردنیان،
رێکخراوەکانی ئەو بوارە نەیانتوانیوە جێدەستێکی دیاریان هەبێت لە ئازادکردن یاخود
راگرتنی توندوتیژی بەرامبەر ئەو جۆرە کەیسانە و شارەزایان و بەشێکی ئەندامانی ئەو
رێکخراوانە نایشارنەوە، کە دەستوەردان لە کارەکانیاندا هەیە