سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر باسی دەکات دروستکردنی گرفتە بۆ ناردنی مووچە

PM:04:28:27/02/2024

2304 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی بەلای نەوەی نوێوە گرنگە ئەوەیە کە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا لە رێگەی هەژماری بانکییەوە وەربگرن.


ئەمڕۆ سێشەممە، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان وەک نەوەی نوێ بەلایانەوە گرنگ نییە لە رێگەی چی هەژمارێک و لە رێگەی چی بانکێکەوە مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن، بەڵکو گرنگ ئەوەیە مانگانە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق، لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم باسی دەکات دروستکردنی گرفت و تەنگەژەیە لە بەردەم ناردنی پارەکە لە بەغداوە.

باسی لەوەش کرد، پێشتر نەوەی نوێ پڕۆژەیەکی لەو شێوەیەی پێشکەش کردووە تا راستەوخۆ مووچە لە کاتی خۆیدا لە بەغداوە بێت و پڕۆژەکەیان سەری گرتووە و لەناو پەرلەماندا ١١٩ ئیمزایان بۆ کۆکردووەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، دەیانەوێت مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە کاتی خۆیدا و لە رێگەی هەژماری بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن، بۆ ئەوەی وەک ساڵانی رابردوو مووچەکانیان نەفەوتێت و مافی خۆیان پێ بدرێت، نەک مووچەکانیان پاشەکەوت بکرێت و لێی ببڕدرێت و نەدرێت.













گەلەری