سەردێڕ:

دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە ناو هێزە ئەمنییەکاندا دابەزیوە بۆ کەمتر لە نیوە

PM:12:47:09/10/2021

23776 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامە بەراییەکانى دەنگدانى تایبەت دەریدەخەن دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە ناو هێزە ئەمنییەکاندا دابەزیوە بۆ کەمتر لە نیوە و تەنها لەسەدا چلى دەنگدانى تایبەتیان بەدەستهێناوە.


بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکانى دەنگدانى تایبەتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە دوێنێ هەینى بەڕێوەچوو، بە هەر دوو حیزبی دەسەڵاتدار تەنها لەسەدا ٤٠ی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتیان بەدەستهێناوە.

ئامارەکان دەریدەخەن بەراوورد بە هەڵبژاردنى ساڵى ٢٠١٨، پارتی ١١ هەزار دەنگ و یەکێتی ١٢ هەزار دەنگیان کەمکردووە لە دەنگدانی تایبەتدا و پارتى لە دەنگدانى تایبەت لەسنورى دهۆک ٢٤%ى دەنگەکانى کەمکردووە.

بەگوێرەى ئامارەکان، لە دەنگدانى تایبەتدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار پێشمەرگە و هێزى ئەمنى دەنگیان نەداوە بە پارتى و یەکێتى.

دوێنێ لەدواى کۆتایهاتنى پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت ئەنجامە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخست کە دەنگەکانی دەسەڵات زۆر کەمیکردووە و دەنگی نەوەی نوێ سێ هێندە زیادبووە.

ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت ئەوەی دەرخستووە، کە تەنانەت لە ناو دەنگدانی تایبەتدا دەنگەکانی دەسەڵات زۆر کەمیکردووە بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨.

ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت، دەریخستووە کە تەنانەت لە ناو دەنگدانی تایبەتدا دەنگی نەوەی نوێ سێ هێندە زیادبووە.

لە بەرامبەر هێزەکانی دەسەڵاتدا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهۆی ئەو کارانەی لە ماوەی رابردوودا کردوویانە و پاڵپشتی هاوڵاتییان بوون و چەندین هەڵوێستان هەبووە کە لای هاوڵاتییان پەسەند بووە، بۆیە بەرپرسانی نەوەی نوێ پێیان وایە کە رۆژی دەنگدان ئەنجامی ئەوە دەچنەوە کە لە بەرەی گەلدا بوون و ژمارەی دەنگەکانیان زۆر زیاد دەکات و وەک خۆیان دەڵێن، "موفاجەئە تۆماردەکەن."













گەلەری