روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیدای سوریاوە، زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراون.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، روانگەی سوری بڵاویکردەوە، بەهۆی گرژییەکانی سوەیداوە زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراون و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان درووز بوون، بەشێکیشیان کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەتا پێکدادان لە نێوان
هۆزە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز دەستی پێکرد، دواتر حکومەتی سوریا بە مەبەستی
گەڕاندنەوەی ئارامی هێزی رەوانەی ناوچەکە کرد و شەڕو ئالۆزییەکان زیاتر پەرەی
سەند.
دواتریش ئیسرائیل بە
بیانووی پاراستنی دروزەکان، دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا
لە دیمەشق کرد لە ئەنجامدا هێزەکانی حکومەتی سوریا کشانەوە.