PM:07:47:12/02/2024
3144 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەشاری سلێمانی بەسکێک چوار منداڵ لەدایکبوون و تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لە شاری سلێمانی دایکێك چوار منداڵی بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکان دوو کوڕ و
دوو کچن و لە ئێستادا تەندروستی هەر چوار منداڵەکە و دایکەکە جێگیرە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری
لە سلێمانی دایکێک بە یەکجار سێ منداڵی کچی بووە.