بەهۆی بەفربارینەوە لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دابەزیون،بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان و شاخەوانان روویان لە ناوچەکە کردووە.
بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان باری و لە سلێمانیش شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە سپی پۆش بوون و کەشەکەی ساردی کردووە، بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان و شاخەوانەکان بۆ بەسەر بردنی کاتە لەیادنەکراوەکان روویان لە شاخەکان کردووە و سەرقاڵی شاخڕەوی کردنن بێ گوێدانە ساردی کەشەکە.
بەشێک لە شاخەوانەکان بە ئێن ئاڕ تیان وت، لە شەشی بەیانیەوە هاتوونەتە
بناری گۆیژە و دەستیان بەشاخڕەوی کردووە بۆ ئەوەی کاتێکی لەبیر نەکراو تۆمار بکەن.
دەشڵێن'' هەرچەندە کەشەکەی زۆر ساردی کردووە بەڵام ئەوە رێگر نەبووە
لەوەی بێینە دەرەوە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان و بە شاخی گۆیژە
و ئەزمەڕدا دەگەڕێین''.
هاوکات لەم کەشە ساردەی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕدا، هاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی
سلێمانیش بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە ناوچەکە کردووە.
بە وتەی دەزگای کەشناسی هەرێم ، تاچەند رۆژی داهاتوو ئەو بارستە هەوایەی
رووی لە ناوچەکە کردووە کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت، بەو هۆیەشەوە لە ناوچە
شاخاوییەکان و لە سەنتەری شارەکان ئەگەری بەردوامبوونی بەفربارین زۆرە.