لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم نۆ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد عەلی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیک کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات،
چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٦ـی بەرەبەیانی
ئەمڕۆ لەسەر رێگای دهۆک – هەولێر نزیک ناوچەی رۆڤیا رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە
شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
هاوکات لە
رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – کەرکوک نزیک پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ
کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی
زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە ناوچەی سۆران چوار رووداوی هاتوچۆ روویان داوە و سێ
رووداویان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و لە رووداوێکیشدا کەسێک بریندار بووە.
لەلایەکی
دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لەسەر رێگای دەربەندیخان -زەڕایەن رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا
روویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەسەر رێگای سەرەکی دەربەندیخان – کەلار رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەنێوان
کرێنێک و بارهەڵگرێکدا روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.