PM:04:40:18/01/2024
2216 جار خوێندراوەتەوە
دادوەرێکی پێشووی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە رێز لە یاسا ناگیرێت و یاسا پێشێل دەکرێت. دەشڵێت'' دەسەڵات نابێت رێگە خۆشکەر بێت بۆ شکاندنی یاسا''.
حاکم رزگار محەمەد دادوەری پێشووی هەرێم لە بەرنامەی بێ سانسۆری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە رێز لە یاسا ناگیرێت و یاسا پێشێل دەکرێت. دەشڵێت '' ئەگەر دەسەڵاتێک باوەڕی بە یاسا نەبێت دەبێت بە زۆر باوەڕی پێبهێنین''.
ئەوەشی خستووتە روو، دەسەڵات نابێت رێگە خۆشکەر بێت بۆ شکاندنی یاسا
و دەبێت پارێزگاری لە سەروەری یاسا بکات، ئەگەر نا بەهۆی دەسەڵاتەوە یاسا شکاندن دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، یاسا هۆکارێکە بۆ گەیشن بە مافەکان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دەسەڵاتەوە دادگاکان
نەیانتوانیوە وەک پێویست ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن و بڕیارەکان بە دروستی بدەن.