سەردێڕ:

وەزیری دارایی هەرێم: هەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ بەغدا

PM:11:30:16/01/2024

2012 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کێشەکان لەگەڵ بە‌غدا چارەسەر بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیەن کە کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن. دەشڵێت، " وەک یەک تیم لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کاریان کردووە".

وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ هەیسەم ئەلحەسەنی راوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی تیمی رێکخستنی بەڕێوەبردنی دارایی عێراق باسیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە کردووە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی خستووەتە روو، سەرۆک وەزیرانی عێراق جدییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەتایبەت کێشە دارایی و ئابورییەکان.

دەشڵێت، ''هەماهەنگی باش لەنێوان تیمە هاوبەشەکان و فەرمانگەکانی هەردولا هەیە بۆ یەکخستن و رێکخستنەوەی سیستەمی ژمێریاری و تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە''.













گەلەری