نرخی خوێندن بۆ سیستمی پارالێڵ بۆ بەیانیان و ئێواران لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە دوای داشکاندنی.
زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کرێی خوێندنی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینارە و بۆ هەر یەك لە کۆلێژی پەرستاری و پزیشکی ڤێتەرنەری دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزارە بۆ هەر ساڵێک.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کرێی خوێندنی ئەندازیاری تەلارسازی
دوو ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینار و ئەندازیاری شارستانی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار و
ئەندازیاری کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو یەک ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینارە.
باسی لەوەشکردووە، کرێی خوێندنی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتیش
تەنیا ئینگلیزی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزارە و بۆ سەرجەم بەشەکانی تریش ٨٢٥ هەزار دینارە
و بۆ پەروەردەی وەرزش و وەرزشی بنەڕەتی و پەروەردەی فیزیک و ماتماتێک هەمان نرخە.
راشیگەیاندووە، کرێی خوێندنی کۆلیژی زانست بەشی بایۆلۆجی
و کیمیا و فیزیک و کۆمپیوتەر یەک ملیۆن و ٣٧٥ هەزار دینارە.
بۆ بینینی نرخەکانی خوێندنی پارالێڵ بۆ تەواوی کۆلێجەکان کلیک بکە