سەردێڕ:

لە شەوی سەری ساڵ؛ شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر دادەخرێن؟

PM:05:28:31/12/2023

6392 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەنەوە بەهۆی قەرەباڵغی شەوی سەری ساڵەوە شەقامەکانی ئیسکان و بەردەم پارێزگا و شەقامی ١٠٠ مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و چەند شەقامێکی دیکەی هەولێر لە کاتژمێر حەوتەوە دادەخرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەنەوە بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوە و دروستبوونی قەرەباڵغیەوە ئەمشەو چەند شەقامێکی سەرەکی هەولێر لە کاتژمێر ٧:٠٠ـی ئەم ئێوارەوە دادەخرێن تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی شەقامەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، شەقامی ئیسکان هەردوو سایدی چوون و هاتن دادەخرێت، لەگەڵ داخستنی ئاڕاستەی چوون بەرەو بازاڕی سەرجەم شەقامەکانی کە ئەوانیش شەقامی چوار ڕیانی زەیتونە و داون تاون لەگەڵ شەقامی سینەما حەمرا و شەقامی بەردەم پارێزگا.

ئەوەشی خستە روو، شەقامی ١٠٠ مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ لەگەڵ چوارڕیانی سەربەستی (جەوازات) تا چوارڕیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد بە ئاڕاستەی چوون و هاتن دادەخرێت.













گەلەری