شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات و بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی ببارێت.
ئەمڕۆ هەینی، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران روو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم و دواتریش روو لە سەنتەری شاری سلێمانی بکات.
باسی لەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت تا رۆژی دووشەممەی
داهاتوو کە دەکاتە بەرواری ١٨ی کانوونی یەکەم کەش و هەوای هەرێم بە سەقامگیری بمێنێتەوە.
ئەوەشی خستە روو، لەدوای ئەو بەروارە بەهۆی بوونی نزمە
پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەڕاستەوە ئەگەری هەیە نمەباران لە هەندێک لە
ناوچەکانی هەرێم ببارێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆتایی ئەم مانگە و لەگەڵ هاتنی ئەو
شەپۆلە چڕەی بەفر و باران پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم
ببنەوە.