روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ دەڵێت، ئهمڕۆ هێزێکی سهر به هاوپهیمانی نێودهوڵهتی گهیشتنه دێرحافهر له سنووری حهلهب.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی،بهگوێرهی راپۆرتێكیان، ئهمڕۆ چاودێری هێزێکی سەر بە هاوپهیمانانیان كردوه کە رۆشتووەتە دێرحافر و هێزەکەی هاوپەیمانان لە رەققەوە رۆشتوون لە چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێکهاتبوون.
وتیشی، ئەم سەردانەی هاوپەیمانان
چاوەڕێدەکرێت دۆخەکە هێوربکاتەوە و گرژیەکان نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق
بوەستێنێت.
هاوکات، تۆم باراک نێردەی ئەمریکا
بۆکاروباری سوریا دەڵێت، لەنزیکەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەردوو لایەنی هەسەدە و
حکومەتی کاتی دیمەشق بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و هەرچی زووترە
هەنگاوەکانی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا خێراتر بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە سێ رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی کاتی دیمەشق ناوچەکانی دێرحافر و مەسکەنەی وەک ناوچەی سەربازی دیاریکرد.