سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، کاردەکەن بۆ هەمەچەشنەکردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جوتیاران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پشتیوانی لە جوتیاران دەکەن و هەوڵی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان دەدەن.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، پشتیوانی جوتیاران و هەوڵی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هەمەچەشنەکردنی
ئابووریی هەرێم ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەن.
ئەوەشی خستە روو،
بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هەوڵی دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی دەدات بۆ
ساغکردنەوەی بەروبوومەکانی ناوخۆ.
ئەمەش لە کاتێکدایە
جوتیاران دەڵێن، لەکاتى پێگەیشتنى بەرهەمەکانیان بەهۆى هاتنى بەرهەمى هاوردە بەرووبومەکانیان
پارە ناکات، هاوکات زیاتر لە دوو هەزار کارگەش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم
داخراون.