PM:07:45:07/12/2025
428 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، به‌پێی ئه‌و ماوه‌یی دانرابوو سبەی دووشەممە كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان وتی، له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی ٢٠٢٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
وتیشی، ئه‌گه‌رچی
بڕیاربوو ٢٧ـی مانگی رابردوو دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت به‌ڵام به
فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وه‌ک هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، وادەکە تا ٤ـی ١٢ درێژكرایه‌وه و دواتریش بۆ هەمان
مەبەست و بۆ جاری دووەم تا رۆژی دووشەممە ٨ـی ئەم مانگە (سبەی) درێژ کرایەوە.
بە قسەی
وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، بەپێی فەرمانی وەزاری، هەر کەسێک تا سبەی سەردان
نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە، بە پێی رێزبەندی و پۆلێنەکان لە جێگەیاندا
دادەنرێن.