سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:10:09:28/11/2023

1012 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هەمان شێوە سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

لەبارەی پلەکانی گەرماوە ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و سبەی چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : ١٨

سلێمانی : ١٦

دهۆک : ١٥

کەرکوک : ٢١

هەڵەبجە : ١٨

زاخۆ: ١٦

گەرمیان : ١٨

حاجی ئۆمەران: ٨

سۆران : ١٨













گەلەری