وتەبێژی بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدایە کە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شایستەی سوننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی لەسەر بێت.
ئەمرۆ چوارشەممە، خالیدە خەلیل وتەبێژی بارەگای بارزانی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، هەر کاندیدێک کە دیاری دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێویستە رەزامەندی زۆرینەی لایەنە سووننەکانی لەسەربێت و بە کۆدەنگی بێت لە پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە
پەرلەمانی عێراق شایستەی پێکهاتەی سوننەیە.
بەپێی ئەو خشتەیەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
بڵاویكردووەتەوە تایبەت بە دانیشتنی پەرلەمان، بڕیاڕە ئەمرۆ چوارشەممە، لە دانیشتنی
پەرلەمانی عێراقدا، سەرۆكێكی نوێ لەشوێنی محەمەد حەلبوسی هەڵبژێردرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ١٤ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی بڕیاری
کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق دا و بەمەش راستەوخۆ
حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایهوه.
محەمەد حهلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە
پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی وەرگرت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەری
٢٠٢١ بەڕێوەچوو، توانی زۆرترین دەنگی ناو پێکهاتە سونییەکان بەدەستبهێنێت و وەک سەرۆکی
پەرلەمانیش هەڵبژێردرایەوە.