سەردێڕ:

باشترین مۆبایلەکان بۆ وێنەکگرتن لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا کامانەن؟

PM:05:29:27/10/2023

3904 جار خوێندراوەتەوە

کاری وێنەگرتن رێگەیەکە بۆ گرتنی ساتە جوانەکانی ژیان و دروستکردنی ناوەڕۆکی نایاب بۆ سۆشیال میدیا، لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆژیادا، زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان ئەزموونێکی وێنەگریی جیاواز پێشکەش دەکەن کە رکابەری کامێرای پیشەیی دەکات.


بەپێی ماڵپەڕی ''لوبنان٢٤'' لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێداچوونەوە بە باشترین مۆبایلەکان کراوە بۆ ئارەزومەندانی وێنەگریی، کە بریتین لە:

١. مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S23 Ultra، یەکێکە لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان کە گونجاوە بۆ ئارەزوومەندانی وێنەگرتن، بەو پێیەی کامێرای دواوەی چوار هاوێنەی تێدایە، هاوێنەی سەرەتایی بە روونی ٢٠٠ مێگا پێکسڵ دانراوە.

٢. ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس، کامێرای دواوەی سێ هاوێنەی لەخۆ گرتووە، یەکەمیان روونی ٤٨ مێگا پێکسڵە و دووەمیان ١٢ مێگا پێکسڵە و سێیەمیشیان ١٢ مێگا پێکسڵە.

٣. مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ هەشت پرۆ، کامێرای دواوەی سێ هاوێنەی لەخۆ گرتووە، یەکەمیان روونی ٥٠ مێگا پێکسڵە و دووەمیان روونی ٤٨ مێگا پێکسڵە و سێیەمیان روونی ٤٨ مێگا پێکسڵە.















گەلەری