سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێت

AM:10:43:25/10/2023

82112 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری تاوەباران هەیە. دەشڵێت، "لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە لە هەندێک کاتدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە لەگەڵ دروستبوونى هەورەتریشقە.

سەبارەت بە کەشی سبەی ئەوە خراوەتەڕوو، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٧ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٢٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٧پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٠ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢٩ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢٤ پلەى سیلیزى

گەرمیان :٣٠ پلەى سیلیزى













گەلەری