بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای گوندی لانەسیتی لە کەلار پێنج کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای گوندی لانەسیتی لە کەلار پێنج کەس بریندار بوون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پێکدادانەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ڕیۆ - شۆفرلێت ئەڤیۆ بەهۆی شۆفێریکردن بە ئاڕاستەی پێچەوانە روویداوە.
باسی
لەوەشکرد، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، هەر لەمڕۆ دابەهۆی دوو رووداوی
هاتووچۆی جیاوازەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.