سەردێڕ:

ئایا بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم؟

PM:04:31:29/09/2023

30592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، هاتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.


ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

لەم مانگەدا حکومەتی فیدڕاڵی بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری لە سێ بانکی عێراقییەوە بە قەرز بۆ هەرێم ناردووە و دەبێت هەرێم دوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە.
لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا مانگانە و بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێردرێت. 













گەلەری