کۆشکی کریملنی روسیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کۆچکردنی ئەرمەنییەکانی ناوچەی قەرەباغ و دەڵێت، "هیچ هۆکارێک نیە لە ناوچەکەدا تاوەکو وا لە دانیشتوانەکەی بکات چۆڵی بکەن"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کریملن رایگەیاند، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ناوچەی قەرەباغ دەکەن و هیچ مەترسییەک نابین لەو ناوچەیەدا تاوەکو ئەرمەنییەکان ماڵەکانیان جێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا بەردەوامە لە هاوکاری کردنی خەڵکی
ئەو ناوچەیە و مۆسکۆ لەگەڵ ئازەربایجان لە
پەیوەندیدایە سەبارەت بە پرسە مرۆییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، نیگەرانن لە جێهێشتنی ناوچەی قەرەباخ لە
لایەن ئەرمینیەکانەوە رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە پێویستیان بە هاوکارییە
چونکە دەیانەوێت روو لە خاکی ئەرمینیا بکەن.
هاوکات دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان داوا لە ئەرمەنییەکانی
ئەو ناوچەیە دەکەن، ماڵەکانیان جێنەهێڵن
چونکە پرسی قەرەباغ ساڵانێکە ناکۆکی نێوان ئەرمینیا و ئەزەبایجانە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵدا ئازەربایجان
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە قەرەباغ دەستپێکرد و کۆتای بە حکومڕانی ئەرمەنە جوداخوازەکان
هێنا.