سەردێڕ:

سلۆڤاکیا؛ لە وڵاتێکی هاوسنوور لەگەڵ ئۆکرانیاوە بۆ هاوپەیمانی روسیا

PM:03:05:28/09/2023

4816 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی سلۆڤاکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەگەر کاندیدی لایەنگری رووسیا لەو هەڵبژاردنانەدا سەرکەوتووبێت کاریگەری لەسەر جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.


رۆژی ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتی سلۆڤاکیا بەڕێوەدەچێت و رۆبێرت فیکۆ کە یەکێکە لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی بەپێی راپرسییەکان براوە دەبێت.

پێشتر، رۆبێرت فیکۆ هاوسۆزی خۆی بۆ روسیا دەربڕیوە، ئەمەش بووتە جێگەی هەڕەشە بۆ ئۆکرانیا، چونکە لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە، سلۆڤاکیا یەکێک بووە لە بەهێزترین هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، رۆبێرت فیکۆ داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کردووە، واز لە هاوکاری و پشتیوانییەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنن و ئەگەر دەسەڵات بگرێتە دەست بە هیچ شێوەیەک هاوکاری ئۆکرانیا ناکات.

وڵاتی سلۆڤاکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامی ناتۆیە و هاوکات لەگەڵ ئۆکرانیا هاوسنوورە و لەسەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیا یەکێک بووە لە هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا و یەکێک بوو لە یەکەمین وڵاتانی رۆژئاوا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رەوانەی ئۆکرانیا کرد، هەروەها پێشوازی لە دەیان هەزار پەنابەری ئۆکرانیا کرد کە لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگەکەدا هەڵهاتن.













گەلەری