سەردێڕ:

بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد

PM:01:43:28/09/2023

5684 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم ناردووە.

لە ماوەی رابردووشدا، بەغدا ٥٠٠ ملیار دیناری لەرێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم بەشێکیان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە سەرەڕای هەبوونی پارە بۆ دابەشکردنی دوو مووچە حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی مانگێک بە دوو هەفتە دابەشدەکات.













گەلەری