وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ ئۆکرانیا دانوستان بکەن، بەو مەرجەی بەرژەوەندیەکانی روسیا لەبەرچاو بگیرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەڵوێستی مۆسکۆ روونە و ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانووستانن لەگەڵ بەرپرسانی کیێڤ، بەڵام بەو مەرجەی بەرژوەندییەکانی روسیا لەبەرچاوبگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرژەوەندییەکانی
روسیا لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەبیننەوە و پێویستە ئۆکرانیاش یاسای
قەدەغەی دانووستان لەگەڵ روسیا هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند،
شەوی رابردوو لە هێرشێکی درۆنی سوپای روسیادا بۆسەر ناوچەی ئۆدیسا، ٣٠درۆنی ئەو
وڵاتەیان خستووەتە خوارەوە.
لە ٢٤ـی شوباتی
ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاس بەردەوامە و لەسەرەتای
ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بەبەکارهێنانی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا
و رۆژئاوا پێشکەشیان کردووە دەستدەکات بە هێرشی پێچەوانە.