حکومەتی باشوری ئەفریقا رایگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و باوە لە کەیپی پایتەختی باشوری ئەفریقا لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەسی دیکەش گیریان خواردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی باشوری ئەفریقا رایگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و باوە لافاو لە شاری کەیپ پایتەختی باشوری ئەفریقا دروستبووە و بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش گیریان خواردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر ماڵ ژێرئاو کەوتوون تا ئێستا دڵنیا نین لە سەلامەتی هەموو دانیشتوانی شارەکە و ئەگەری هەیە لە کاتی کەمبوونەوەی رێژەی ئاوەکە قوربانی دیکەش بە مردویی بدۆزرێنەوە.
باسی
لەوەشکرد، بە مەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە تیمەکانی بەرگری فریاکەوتنیان راسپاردووە ئەو ماڵانە
بپشکنن کە ژێر ئاوکەوتوون و بە هانای لێ قەوماوانەوە بچن.
ئەوەشی
خستەڕوو، بەهۆی لافاوەکەوە رێژەی ئاوی روباری لی رۆکس بەرزبووەتەوە و ٨٠ رێگای شارۆچکەی
ئاودتشۆرنی راماڵیووە و بەو هۆیەوە ٧٢
قوتابی قوتابخانەیەکی سەرەتایی و ١٠ کەسی دیکە و ٢٠٠ کرێکاری کێڵگەیەکی کشتوکاڵی گیریان
خواردووە و داوای بەهاناوە چوون دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی دروستبوونی
لافاوەوە لە شارێکی دیکەی باشوری ئەفریقا زیاتر لە ٤٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.