سەردێڕ:

ئەرمینیا؛ زیاتر لە ٥٠ هەزار ئەرمەنی لە قەرەباغەوە کۆچیانکردووە

PM:04:49:27/09/2023

3052 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئەرمینیا رایانگەیاند، لە دەستپێکی هێرشەکانی ئازەربایجانەوە و بۆسەر قەرەباغ، تا ئێستا ٥٠ هەزار هاوڵاتی لە هەرێمەکەوە بەرەو ئەرمینیا کۆچیان کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسانی ئەرمینیا رایانگەیاند، زیاد لە ٥٠ هەزار هاوڵاتی ئەرمەنی سنوورەکانی قەرەباغیان جێهێشتووە و هاتوونەتە ئەرمینیا، ئەوەش دوای دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئازەربایجان لە هەفتەی رابردووەوە.

لەو بارەیەشەوە ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، رێز لە مافی ئەرمەنییەکان دەگیرێت، بەڵام بیرۆکەی قەرەباغێکی نەتەوەیی سەربەخۆی ئەرمەنستانی قبوڵنەکراوە.

هاوکات، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی ئازەربایجان روبێن ڤاردیانیانی بەرپرسی پێشووی هەرێمی قەرەباغیان دەستگیرکردووە، لەوکاتەی ویستویەتی لەگەڵ ئەرمەنییەکانی دیکەدا هەرێمەکە بەجێبهێڵێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵدا ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە قەرەباغ دەستپێکرد و کۆتای بە حکومڕانی ئەرمەنە جوداخوازەکان هێنا. 

 













گەلەری