AM:09:37:27/09/2023
3340 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی رابردوو دوو دۆلار و شەش سەنت بەرزبووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩١ دۆلار و ٣٤ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە ٨٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت گەیشتە سەروو ٩٥ دۆلار
ئەوەش دوای ئەوە هات سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن
و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان
دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا
لە زیادبوندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.